چین و هندستان له لێواری پێكدادانان
هەردوولا لە جەنگێکی نوێ نزیکن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
چین و هیندستان به‌درێژایی سنووری ناوچه كێشه لهسهرهكانیان له لێواری پێكداداندان و له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گرژی نوێ له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌ی ئاسیادا، سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوز ویك-ی کە لە 27ی ئایار بڵاوبووەتەوە، وروژاندنی ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه هه‌ردووكیان خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین، فراوانتر بووه. به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات تا راده‌یه‌كی زۆر بێده‌گن سه‌باره‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میدیاكانی هه‌ردوو وڵات سه‌ركردایه‌تی تێگه‌یشتنێكی گشتی ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆخه‌كه.
جه‌نه‌راڵ مانوچ موكوند نارافان سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی هیندی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێت كه له دوو گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌م دواییه‌دا، دوو پێكدادانی ده‌سته‌ویه‌خه له ناوچه‌ی لاداخ-ی باكوور و خۆرهه‌ڵات روویداوه كه شاخی سیككم له هیندستان و تبت له چین به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی میدیاكانی هیندستان، دوو پێكدادانی دیكه له دۆڵی گلوان-ی لاداخ و دیمشوك روویانداوه. له‌كاتێكدا هه‌ردوولا هێز له‌ناوچه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر رۆژێك دوای ئه‌و پێكدادانه، ئه‌لێكس وێلز، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری باشوور و ناوه‌ڕاستی ئاسیا، وتی: "شه‌ڕانگێزی و ره‌فتاره‌كانی چین ئارامبه‌خش نین".
رۆژی 21ی ئایار تشاو لیانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، وتی: "هێزه‌كانی سه‌رسنووری چین پابه‌ندن به پاراستنی ئاسایشی خاكی چین و سه‌روه‌رییه‌كانی، وه‌ڵامیشی ده‌بێت بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژیی و پێدرێژییهكی هیندستان. هه‌روه‌ها ئاسایش و ئارامی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان چین و هیندستان ئه‌پارێزین".
له‌به‌رامبه‌ردا، ئهنوراج سریفاستانا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، چه‌ند خولەکێک دواتر، قسه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین-ی به ته‌ڵخ و شێواو وه‌سفكرد، وتیشی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی روویانداوه، چین به‌ناوی چالاكی هیندستانه‌وه، هاتۆته ناو وڵاته‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌مان ڕۆژ، وتی:"چین بهمداواییه رێگری كردووه له‌هه‌موو ئه‌و ئێشكگرییه پاسهوانییانهی روویانداوه له‌ناو خاكی هیندستان".
هه‌ردوولا، په‌كین و نیوده‌لهی له په‌یوه‌ندیدان سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانیان له‌رێگه‌ی دیپلۆماتییه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوولا ئه‌گه‌نه یه‌ك خاڵی هاوبه‌ش كه لێدوانی دژبه‌یه‌كه.
ساڵی 1962، هیندستان و چین، شه‌ڕێكی به‌رفراوانی سه‌رسنووری خوێناویان ئه‌نجامدا، دواتر به ئاگربه‌ستێك كۆتایی هات كه سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو وڵاته‌ی تێدا كێشرا، كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریدا، هه‌یه.
دوای پێنج ساڵ پێكدادانێكی تری خوێناوی روویدا كه به‌ركه‌وتنه‌كانی تائێستاش به‌رده‌وامه. ته‌نانه‌ت ساڵی 2017 شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بێ چه‌ك و بۆكسوهشاندن له‌نێوان پیاوانی سه‌رسنووری هه‌ردوو وڵات روویاندا. ئه‌م رووداوه دوای ماوه‌یه‌كی كورت به لێدانی رێگه‌یه‌ك هات له نزیك دۆڵی دۆكلام، له‌لایه‌ن چین-ه‌وه، كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه‌ی (بۆتان) بوو. بۆتان كۆمارێكی بچووكه له شاخی هیمالایا-ی هاوسنووری هیندستان.
پێش رووداوه‌كانی ئه‌م مانگه، هیندستان ده‌ستی كرد به نه‌خشه‌كێشان بۆ لێدانی رێگایه‌ك نزیك ده‌ریای بانگۆگ -ی كێشه له‌سه‌ر-ی ناوچه‌ی لاداخ، یه‌كێكه له‌و جوڵانه‌ی میدیاكانی چین به كارێكی ترسناكیان له‌قه‌ڵه‌مدا كه ئه‌بێته هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرژی هاوشێوه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
لونگ شینگ تشۆن توێژه‌ری ناوداری ئه‌كادیمی زانكۆی په‌كین بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی په‌یمانگای تشینگدۆ بۆ كاروباری جیهانی له دواهه‌مین وتاریدا كه له رۆژنامه‌ی تایمز-ی جیهانی حزبی شیوعی چین بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هیند پاشه‌كشه نه‌كات له‌وه‌ستاندنی ئه‌م كاره ده‌ستدرێژیی كردنانه‌ی، ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌كین و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نیوده‌لهی و هه‌تا سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ جۆرێك له رووبه‌ڕووبونه‌وه له دۆكلام".
سه‌رهه‌ڵدانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی،هانی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ده‌دات گرژی و ئاڵۆزیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانیشیاندا. له‌كاتێكدا په‌كین جه‌خت له‌باڵاده‌ستی خۆی ئه‌كات به‌سه‌ر ده‌ریای ده‌ریای چین-ی باشور، نیوده‌لهی هه‌وڵده‌دات كۆنترۆڵی كشمیر بكات كه ناوچه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه له هیندستان، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌مان دیدی هه‌یه بۆ لاداخ.
ئاكامی ئه‌م جموجۆڵانه، له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه كه له‌مانگی 2019 له ده‌ستووری هیندستان روویدا، كه بووه هۆی توڕه‌بوونی پاكستان و چین. له‌به‌رامبه‌ردا ئیسلام ئاباد و په‌كین په‌یوه‌ندی ئابوری و سیاسی و به‌رگری نوێیان ئاڵوگۆڕكرد، كه بووه هۆی فشارێكی نوێ بۆ سه‌ر نیوده‌لهی. به‌تایبه‌تی وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان و پاكستان له مانگی شوبات-ه‌وه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌وه.
ئه‌مریكا هۆشداریی داوه‌ته‌وه پاكستان كه دووركه‌وێته‌وه له چین چونكه په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ چین زیانبه‌خشه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
له‌دوا گۆڕانكارییهكانیشدا، رۆژی 26ی ئایار، شین چین بینگ، سه‌رۆكی چین، داوای له سوپا كردووه ئامادەکاریی بۆ شه‌ڕكردن بکات؛ ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا چاوی به به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له وه‌فدێكی سوپای رزگاریخوازی میللی چین و هێزی پۆلیسی میللی كه‌وتووه. هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژیش، ناریندرا مۆدای سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان چاوی كه‌وتووه به به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی سه‌باره‌ت به دۆخی سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین.
H.J