دوای به‌رنامه‌ی بنكۆڵی كوردستان24 كێشه‌ی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی خه‌بات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وێستگه‌ی هه‌ڵمی 300 مێگاواتی كاره‌بای خه‌بات ده‌كه‌وێته‌وه كار
K24 - هه‌ولێر:
تیمی شاره‌زایانی كۆری، كه سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی كاره‌بای خه‌باتیان كردووه، گەڕانەوە هه‌رێمی كوردستان و بڕیارە وێستگه‌كه به‌كار بخه‌نه‌وه.
دیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان له وه‌زاره‌تی كاره‌با، ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئه‌و تیمه شاره‌زایه بڕیار بوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ سه‌رپه‌رشتی وێستگه‌كه بكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا قۆناغ به قۆناغ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه پڕۆژه‌كه وه‌ربگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی وێستگه‌كه بۆ كاركردن ئاماده‌كرا، ئه‌و تیمه شاره‌زا كۆرییه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان، بۆیه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه راگیرا.
دیار بابان روونی كرده‌وه، ئه‌و وێستگه‌یه به گه‌ره‌نتی ساڵێك بنیاتنراوه و هێشتا راده‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌كراوه، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بووایه له ماوه‌ی 3 مانگدا بدرێته‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با.
ئەوەشی دووپاتكردەوە ناكرێت به‌ر له‌وه‌ی وێستگه‌كه بدرێته وه‌زاره‌تی كاره‌با، تیمه‌كانیان كاری پێبكه‌ن، له‌كاتێكدا هێشتا ده‌بێت شاره‌زا كۆرییه‌كان له ماوه‌ی 3 مانگ، هه‌م راهێنان و هه‌م سه‌رپه‌رشتی وێستگه‌كه بكه‌ن.
تیمی شاره‌زایانی كۆری نزیكه‌ی 80 ئه‌ندازیار و شاره‌زا ده‌بن، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمیان گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا وێستگه‌كه بۆ كاركردنی به‌رده‌وام ئاماده ده‌كرێت.
دیار بابان راشیگه‌یاند، وێستگه‌كه تێستی سه‌ره‌تایی پێكراوه و ئاماده‌یه بۆ كاركردن، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شدا شاره‌زا كۆرییه‌كان بۆ كارپێكردنی هه‌میشه‌یی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، كاروانی دووه‌میش دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كار به وێستگه‌كه ده‌كه‌ن.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و دوای پێشكەشكردنی یەكێك لە پڕۆگرامەكانی بنكۆڵ، تیمێكی ئەندازیاری كارەبا لە سیئۆلەوە گەڕانەوە بۆ كوردستان.
پڕۆگرامی بنكۆڵ لە كوردستان 24 لە شەوی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە، بنكۆڵكارییەكی وردی لە بارەی كێشەی كارەبا و كەمبوونەوەی بڕی كارەبا و وەستانی كاری وێستگەی خەبات ئەنجامدا، دوای بەرنامەكە وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە كاروان رەحمان پرۆدیوسەر و پێشكەشكاری بەرنامەكە كرد و پێی‌گوت مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای سپاردوون، تەواوی ئەو تیمە ئەندازیارییە بە زووترین كات بگەڕێننەوە بۆ كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش رایگه‌یاند، بڕیارە ئه‌و تیمه لە وێستگەی هەڵمی خەبات ماوه‌ی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن و تێكه‌ڵ به خه‌ڵك نه‌بن.