فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه
"هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر زاری ئێمه بڵاوبووه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سه‌ر زاری من هه‌ندێك زانیاری بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت لەسەر زاری بەندە ھەواڵێك بڵاو كراوه‌تەوە، گوایە وتوومە؛ "كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاگای لەو 27 ملیار دۆلارە نییە كە حكومەتی ھەرێم دەڵێت قەرزارە. لێرەوە بە‌ھە‌موولایە‌كی رادەگەیەنین كە بەھیچ شێوەیەك باسی ناوبراومان نەكردووە و ئەو زانیارییە كە بەناوی ئێمەوە بڵاو كراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە".
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
"ماڵپەری ناس كورد، لەسەر زاری بەندە ھەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە، گوایە وتوومە؛ كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاگای لەو ٢٧ ملیار دۆلارە نییە كە حكومەتی ھەرێم دەڵێت قەرزارە. لێرەوە بە‌ھە‌موولایە‌كی رادەگەیەنین كە بەھیچ شێوەیەك باسی ناوبراومان نەكردووە و ئەو زانیارییە كە بەناوی ئێمەوە بڵاو كراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە.
فەرید ئەسەسەرد
سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی"