به‌ریتانیا.. ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا 3 ئه‌وه‌نده زیادی كرد
له ژماره‌ی قوربانیانی په‌تاكه دووه‌م وڵاتی سه‌ر ئاستی جیهانه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 412 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری دوێنێ به تۆماركردنی 134 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردن به‌هۆی په‌تاكه 3 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 هه‌زار و 13 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تا ئێستا 37 هه‌زار و 460 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش به‌ریتانیا دوای ئه‌مه‌ریكا له پله‌ی یه‌كه‌می جیهاندایه له رووی زۆری ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا و له پله‌ی چواره‌می جیهانیدایه له‌رووی ژماره‌ی تووشبووان.
H.B