عێراق.. 287 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 6 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 7 هه‌زار و 14 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 287 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 81 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 111 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 65 حاڵه‌ت
به‌سره: 3 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 5 حاڵه‌ت
سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
دیاله: 4 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
واست: 4 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 3 حاڵه‌ت
دیوانییه: 1 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 6 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 2 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه، 2 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی كه‌رخ و 2 حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره تۆماركراون، هاوكات 52 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 24 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
میسان: 2 حاڵه‌ت
دیاله: 10 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 5 هه‌زار و 135 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 175 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 904 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 56 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 41 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B