بەهۆی خراپی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان ڕۆژانه ملیۆنان دۆلار زیان دەکەن
به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یان هێڵی فڕۆكه‌وانیی جیهانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه ڕاگرتووه، به‌مه‌ش ڕۆژانه زیانی ملیۆنه‌ها دۆلار به‌و وڵاتانه ده‌گات؛ به‌شێكیش له‌و هێڵه فڕۆكه‌وانیانه كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و جه‌نگی ئیسرائیل له غه‌ززه و لوبنان و یەکتر بۆمبارانکردنی تاران و ته‌له‌ئه‌ڤیڤ، وێڕای هێرشه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له ناوچه‌كه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب، 30 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی جیهانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه ڕاگرتووه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و لوبنان ڕاگرتووه بریتین له: كۆمپانیای ئیجه‌ی یۆنانی، گرووپی فڕۆكه‌وانیی ئه‌یر فرانس و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی لۆت ی پۆڵه‌ندی، كه ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كانیان ده‌گاته كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو.
ئه‌و كۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی كه گه‌شتی ئاسمانییان ته‌نها له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و گه‌شته‌كانیان به‌هۆی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه ڕاگرتووه، ژماره‌یان 14 هێڵی فڕۆكه‌وانییه، ئه‌وانیش، ئه‌یر باڵتیكی لاتیڤیا، كه‌ی ئێل ئێم، ئه‌یر ئیندیا، بولگاریا ئەیهر، كاثی پاسیڤیك، كوریندۆن ئێرلاینزی توركی، یونایتد ئێرلاینز و ده‌لتا ئێرلاینزی ئه‌مه‌ریكی، ڤێرجین ئاتلانتیك و ئێزی جێتی به‌ریتانی، فڕۆكه‌وانیی نێوده‌وڵه‌تیی ئێی ئای جی، ئیتای ئیتاڵی، ڕایان ئه‌یر، وێز ئایه‌ری هه‌نگاری.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كه گه‌شتیان له‌گه‌ڵ لوبنان هه‌یه، به دیاریكراویش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌یروت و گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕاگرتووه، ژماره‌یان 9 كۆمپانیایه و پێكهاتوون له، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی جه‌زائیری، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی میسری، هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌سیوپیا، فلای دوبه‌ی ئیماراتی، ئیران ئه‌یری ئێرانی، هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراقی، بیگاسۆسی توركی، زوند ئایه‌ری ئه‌ڵمانی، هێڵی فڕۆكه‌وانیی تارومی رۆمانی.
جگه له‌مانه‌ش، ژماره‌یه‌ك هێڵی فڕۆكه‌وانیی دیكه‌ی جیهانی گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه ڕاگرتووه، ئه‌وانیش، یه‌كه‌ی فڕۆكه‌وانیی ترانسافیای فه‌ره‌نسی – هۆڵه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ، عه‌مان و به‌یروت تا كۆتایی ئاداری ساڵی داهاتوو.
فڕۆكه‌وانی ئیماراتی له‌گه‌ڵ به‌یروت، به‌غدا و تاران تا كۆتایی ئه‌م مانگه.
گرووپی لۆفتنهانزای ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ، تاران و به‌یرووت تا 28ـی شوباتی ساڵی داهاتوو.
هێڵی فڕۆكه‌وانیی قه‌ته‌ری له‌گه‌ڵ لوبنان و ئێران تا كاتێكی نادیار و له‌گه‌ڵ عێراق و ئوردن ته‌نها به‌ڕۆژ.