چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كرێن
"ناتوانرێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانن"
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر چه‌كداری وه‌همی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناونووس كراون، به شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی راگه‌یه‌ندراو چه‌كداری راسته‌قینه‌ن و ئه‌وانی دیكه ناوی وه‌همین و ته‌نیا بۆ مووچه خواردنه.
فایەق شێخ عەلی، په‌رله‌مانتاری عێراق دیوی راستەقینەی ئەو دۆسیە ئاشکرا كرد و روونی كرده‌وه، ژمارەی ئەو چەکدارانەی بە کردار لە ریزەکانی حەشدی شەعبیدان، ته‌نها ٤٨ ھەزارە، له‌كاتێكدا بەرپرسانی حەشد مانگانە مووچەی ١٣٠ ھەزار چەکدار وەردەگرن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌هات، كه له‌و ژماره‌یه 82 هه‌زاریان چه‌كداری بندیوار و ناوی وه‌همین.
هاوكات ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو ئامارانە راستییەکی تاڵە و دواجار ھاووڵاتی عێراق باجەکەی دەدەن:
دەشلیت: دەسەڵاتەکانی حەشد لەسەرووی دەسەڵاتی حکومەت و پەرلەمانەوەن، بۆیە لێپرسینەوە لەو ھێزە کارێکی ئەستەمە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، ره‌بیع جواری، چاودێری سیاسی دووپات ده‌كاته‌وه، خاڵە نه‌رێنییه‌كان لەسەر مامەڵەی حەشدی شەعبی ئەوەندە زۆرە، ناتوانرێت بشاردرێنەوە، بوونی چەکداری وەھمی لە ریزەکانی سوپا و حەشدی شەعبیش راستیەکی حاشا ھەڵنەگرە و شکستی دەسەڵاتدارانی عێراق دەردەخات.
H.B