له هه‌ولێر 9 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 9 كه‌سی دیكه له شاری هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 39 و 32 ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن 15 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 17 و 16 ساڵ و سێ منداڵ تەمەن 11 و 7 و 3 ساڵان.
پێنج له تووشبووان ئه‌ندامی خێزانێکن و لە وڵاتی تورکیا گەڕاونەته‌وە و لە کەرەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.
سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.
یەک تووشبووی دیكه‌ش كه دانیشتووی شاری هەولێرن بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.
وەزارەتی تەندروستی
27 ئایار 2020
H.B