سوپای عێراق هێزی به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵاند
جووڵەی داعش لە باشووری کەرکووك زیادی کردووە
K24- كه‌ركووك:
حکومەتی عێراق بەشێك لە فیرقەی 9ی سوپای عێراقی ھێناوەتە باشووری کەرکووك و بەمەبەستی ڕووبەرووبونەوەی ھەڕەشه‌ی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە جێگیر كردوون، كوردیش داوای هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كات.
له‌سه‌ر داواکاری فەرماندە سەربازیەکان ئه‌و هێزانه هێنراونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، كه ھەفتەی ڕابردوو لە کەرکووك داوایان له وه‌زیری ناوخۆ كردبوو هێزی زیاتر بهێنن و پێیان راگه‌یاندبوو، رەوشی ئەمنی خراپە و ھێزەکانیان ناتوانن ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
له‌مباره‌شه‌وه لیوا جەودەت جیھاد، شاره‌زای سه‌ربازی جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه‌موكورتی له كۆششی هه‌واڵگری هه‌یه و داعش ده‌یه‌وێت متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جوڵەی چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووك به شێوه‌یه‌ك زیادی کردووە، كه ته‌نیا له ھەفتەی رابردوو چه‌ندین ھێرش و پەلاماریان بۆ سەر ھێزە عێراقیەکان ئه‌نجامداوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش، رێوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: تەنھا چارەسەر بۆ ئەم دۆخە، دروستکردنی ھەماھەنگیە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
دوای 16ی ئۆکتوبەر حکومەتی عێراق بەردەوام ھێز رەوانەی کەرکووك دەکات، بەڵام ھێشتا بارودۆخی شارەکە ناجێگیرە و جووڵەی چەکدارانی داعش بەردەوام لە زیادبوونە.
H.B