سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له ساسان عه‌ونی ده‌کات
پەیوەندی بە وەزیری شارەوانی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 27ـی 5ـی 2020 سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی برایەکی کرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکەیدا، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی بۆ خانه‌واده‌که‌یان و فه‌رهاد عه‌ونی راگه‌یاند به‌هۆی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نەژاد عەونی برایان کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کۆچی دوایی کردووە.
نەژاد عەونی دوێنێ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.