باڵندەیەک یەکێک لە مەودا درێژترین گەشتەکان تۆمار دەکات

شەش وڵاتی بڕیووە

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە مەودا درێژترین کۆچکردنەکانی باڵندە لە لایەن زانایانەوە تۆمار کرا.

چەند زانایەک، لە رێگای تاگی سەتەلایەت، کۆچی باڵندەیەک بەناوی cuckoo تۆمار دەکەن کە لە باشووری ئەفریقاوە بۆ مەنگۆلیا فڕیووە و 12 هەزار کیلۆمەتری بڕیووە.

ئەو باڵندەیە 16 وڵاتی بڕیووە و دووچاری بای بەهێز و دەریای دوور و درێژ بووەتەوە. لە 21ـی ئاداری ئەمساڵ لە زامبیا دەستی بە کۆچکردووە و ئێستا لە مەنگۆلیایە، هەروەها بە تێکڕای گشتی، 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا فڕیووە.

لە گەشتەکەیدا بە وڵاتەکانی کینیا، بەنگلادش و سعوودییە و چەند وڵاتێکی دیکەدا فڕیووە.

یەکێکی دیکە لە باڵندەکان کە بە "بایان" ناونراوە، چاودێریی دەکرا، دوای بڕینی 10 هەزار کیلۆمەتر، دەمرێت. د. کریس هێوسۆن، زانای بواری باڵندەناسی دەڵێت، رەنگە ئەو باڵندەیە بەهۆی راوکردن، برسیەتی و ماندوویەتیی زۆر مردبێت.

زانایان دەڵێن، تەکنەلۆجیا وایکردووە بتوانن وورد چاودێریی ئەو باڵندانە بکەن، بەمەش توانیویانە زانیاری زیاتر لەبارەی گەرمیان و کوێستانی باڵندەکان بدۆزنەوە.

BBC