12 کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
لە راگەیەندراوێک، وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، تووشبووەکان لە پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج پێکهاتوون، حەوت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
لە هەرێمی کوردستان، 544 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، 407 کەس چارەسەرکراون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.