حكوومه‌تی عێراق ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی كه‌م کردەوە

حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024/2025 بۆ نزیكه‌ی له 50% كه‌م بكاته‌وه و بۆ هه‌ر ته‌نێكیش بڕی 850 هه‌زار دیناری دیاری كرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ، ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق 3 ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 400 هه‌زار تۆن وه‌ك به‌شی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه و به‌راورد به ساڵی رابردوو كه بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو 700 هه‌زار تۆن بوو، بۆ ساڵی داهاتوو 300 هه‌زار ته‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هۆكاری ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له وه‌رگرتنی گه‌نم، له‌به‌ر کێشەی بودجە و مانه‌وه‌ی پاره‌ی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمه لای حكوومه‌ت، كه تا ئێستاش 903 ملیار دینار لای ماوه‌ته‌وه و هێشتا خه‌رج نه‌كراوه، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سایلۆی پێویسته بۆ عه‌مباركردنی گه‌نمی زیاتر، له‌كاتێكدا هێشتا 6 ملیۆن تۆن گه‌نمی ساڵی ڕابردوو له‌ناو سایلۆكان ماوه‌ته‌وه.