بە وێنە.. سێ گەنج بە بایسکل لە رواندزەوە دەچنە سلێمانی و 388 کیلۆمەتر دەبڕن

پێشتر بە بایسکل چوونەتە هەولێر و ئەمجارەشیان بەنیازن بچنە دهۆک

سێ گەنج بە بایسکل لە رواندزەوە دەچنە سلێمانی و دوای بڕینی 388 کیلۆمەتر دەگەڕێنەوە.

هەریەکە لە تێبۆ خدر، هاوکار غەفور و ئەبوبەکر حاجی کە دووانیان لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سۆران قوتابین، وەکو چاڵاکییەکی زانکۆیەکەیان رۆژی دووشەممە (25/05/2020) بە بایسکل لە رواندزەوە بەرەو سلێمانی گەشتیان کرد و دوای بڕینی زیاتر لە 388 کیلۆمەتر هەرسێکیان گەڕانەوە رواندز، کە مەودای گەشتەکەیان بە 23 کاتژمێر و 33 خولەک تێپەڕاند.

پێشتر تێبۆ خدر بە هەمان شیوە بە بایسکل لە رواندزەوە گەشتی هەولێر کردبوو، بە 60 کاتژمێر گەشتەکەی ئەنجامدا و ئەمجارەشیان لە پلانیاندایە ئەو سێ گەنجە بە بایسکلەکانیان گەشتی دهۆک بکەن.

وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان
وێنەی سێ گەنجەکە لە کاتی گەشتەکەیان