بە وێنە.. سێ گەنج بە بایسکل لە رواندزەوە دەچنە سلێمانی و 388 کیلۆمەتر دەبڕن
پێشتر بە بایسکل چوونەتە هەولێر و ئەمجارەشیان بەنیازن بچنە دهۆک
سێ گەنج بە بایسکل لە رواندزەوە دەچنە سلێمانی و دوای بڕینی 388 کیلۆمەتر دەگەڕێنەوە.
هەریەکە لە تێبۆ خدر، هاوکار غەفور و ئەبوبەکر حاجی کە دووانیان لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سۆران قوتابین، وەکو چاڵاکییەکی زانکۆیەکەیان رۆژی دووشەممە (25/05/2020) بە بایسکل لە رواندزەوە بەرەو سلێمانی گەشتیان کرد و دوای بڕینی زیاتر لە 388 کیلۆمەتر هەرسێکیان گەڕانەوە رواندز، کە مەودای گەشتەکەیان بە 23 کاتژمێر و 33 خولەک تێپەڕاند.
پێشتر تێبۆ خدر بە هەمان شیوە بە بایسکل لە رواندزەوە گەشتی هەولێر کردبوو، بە 60 کاتژمێر گەشتەکەی ئەنجامدا و ئەمجارەشیان لە پلانیاندایە ئەو سێ گەنجە بە بایسکلەکانیان گەشتی دهۆک بکەن.



