یونیسێف: ڕۆژانە منداڵێک لە لوبنان دەکوژرێت
ڕێكخراوی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلای لوبنانی ژیانی منداڵانی لوبنانی سه‌ره‌وژێر كردووه‌ته‌وه و بووه‌ته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئایینده‌ی منداڵانی ئه‌و وڵاته.
پێنجشه‌ممه، 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی چواری ئه‌م مانگه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك لانی كه‌م منداڵێكی لوبنانی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلای لوبنانی ده‌كوژرێت و گیانی ده‌سپێرێت و 10ـی دیكه‌یش بریندار ده‌بن.
ڕێكخراوی یونیسێف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌زاران منداڵانی لوبنانی به‌هۆی گرژی و توندوتیژییه‌كان و ژاوه‌ژاوی ده‌وروبه‌ریان، دووچاری هه‌ناسه‌سواری و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی توند بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاندووه، ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ی سووتان له نه‌خۆشخانه‌ی جعێتاوی له به‌یرووتی پایه‌ته‌خت كار ده‌كات و چاره‌ی منداڵان ده‌كات كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلای لوبنانی بریندار بوونه و سووتاون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانه‌وه ڕه‌نگه توانای له‌خۆگرتنی منداڵانی سووتاو له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌یرووت كه‌م ببێته‌وه و نه‌توانێت چاره‌ی منداڵان بكات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئازاری لوبنانییه‌كان پتر ده‌كات.