"له ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه ره‌شپێست-ێكمان له‌سێداره‌دا"
"تكایه مه‌مكوژه .. ناتوانم هه‌ناسه بده‌م"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
ئێف بی ئای سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ی كه له‌ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیسێكی مەنیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا-وه، دوای نیوه‌ڕۆی 26 ی ئایار گیانی له‌ده‌ستدا و مرد.
رووداوه‌كه تێكڕای رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ و به‌دوایدا خۆپیشاندانێكی هێمنانه له ژێر دروشمی "گیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه" له‌و شوێنه‌دا ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كه تێیدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی رۆژی 26ی ئایار له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مەنیئاپلس-ى ویلایه‌تی مینیسۆتا، پیاوێكی ره‌شپێست ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه ده‌خه‌نه سه‌ر سك بۆ كه‌له‌پچه‌كردن، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پی ده‌خاته سه‌ر ملی پیاوه ره‌شپێسته‌كه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌وێدا گیراوه و ناڕه‌زایی-ش ده‌رده‌بڕن، پیاوه‌كه هاوارده‌كات "تكایه مه‌مكوژه .. ناتوانم هه‌ناسه بده‌م".
به‌ڵام له پاش ماوه‌یه‌ك پیاوه ره‌شپێسته‌كه بێده‌نگ ده‌بێت، راسته‌وخۆ داوای ئه‌مبولانس ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی، پۆلیسی نێو ئه‌مبولانسه‌كه ده‌یه‌وێت، دڵنیا بێت، له لێدانی دڵی پیاوه ره‌شپێسته‌كه، به‌ڵام به‌پێی گرته‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه كه‌سه‌كه مردووه.
.jpg)
هه‌روه‌ها جایكۆب فری، شاره‌داری مەنیئاپلس بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن ئێگزه‌مایر، به رووداوێكی ترسناك و ناخۆش و پڕ هه‌ڵه‌ی وه‌سفكرد. وتیشی:" بڕیارمان نه‌داوه كه ئه‌فریكییه- ئه‌مریكییه‌كان له‌سێداره بده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له پێنج ده‌قیقه‌دا دانه‌یه‌كمان له‌سێداره‌دا".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ته‌نیا پێنج ده‌قیقه، ئێمه بینیمان ئه‌و ئه‌فسه‌ره، چۆن فشار ده‌خاته سه‌ر ملی ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته".
به‌خه‌مبارییه‌وه وتی: "ته‌نیا پێنج ده‌قیقه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوای هاوكاری له تۆ بكات، هاوكاری ناكه‌یت! گریمان با هاوكاری بكردایه. به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له رووی مرۆییه‌وه شكستی هێناوه".
به تووڕه‌ییه‌وه، وتی: "پێموایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ڵه‌یه. من داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
.jpg)
به‌پێی نووسینگه‌ی ویلایه‌تی مینیسۆتا بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران، ئه‌وان یاسای فیدرالی جێبه‌جێده‌كه‌ن كه ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته له‌سه‌ر رووداوه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌شی پۆلیسی شاری مەنیئاپلس.
هه‌روه‌ها، میداریا ئارادوندۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مەنیئاپلس به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه، كه ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان تێوه‌گلاوه له مردنی ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌وه كه ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه ناتوانێت هه‌ناسه بدات و خه‌ریكه ده‌مرێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه دراوه‌ته ده‌ست ئێف بی ئای بۆ لێكۆڵینه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی پۆلیسه‌كه‌ش بێت ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته كه ته‌مه‌نی نزیك 40 ساڵه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه و خۆی خزاندۆته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، بۆیه ئه‌مانیش ناچار به دوو پۆلیس بۆیان كۆنترۆڵ نه‌كراوه، به سی ئێن ئێن-یشی وتووه كه سه‌عاتێك دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه مردووه.
.jpg)
ئیمی كۆلۆبشار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی سه‌ر ویلایه‌تی مینیسۆتا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 وتی: "هه‌موو كه‌س له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئارامی بژی، بۆیه له‌گه‌ڵ جاكۆب فری، شاره‌داری مه‌نیئاپۆلس قسه‌م كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌بێت زۆر به‌خێرایی بێت. پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون سزا بدرێن، پێویسته دڵنه‌وایی بدرێته خێزانی ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته".
جۆرج فلۆید، ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، مردنێكی خێرا مرد كه تا ئێستا نازانرێت هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌و پۆلیسه بوو یان نا، به‌ڵام وه‌ك بێن كرۆمپ پارێزه‌ری مافه مه‌ده‌نییه‌كان له ویلایه‌تی مینیسۆتا بۆ رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تریبون ده‌ڵێت: "جۆرج فلۆید بوو به ره‌مزی خێراترین مردن له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیس له ویلایه‌تی مینیسۆتا".
له‌سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه و چه‌ند سه‌عاتێك دوای رووداوه‌كه ئێف بی ئای وه‌ك رێوشوێنی یاسایی سه‌ره‌تایی ئه‌و 4 پۆلیسه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرد و له‌كاری خستن و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ش سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌سه‌پێنرێت كه له مردنی جۆرج فلۆید تێوه‌گلاون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)