سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقی، پیرۆزبایی 9 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات.
پێنجشەممە 31ێ تشرینی یەکەمی 2024، لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 9 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات و دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و رۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی کوردستان24 دەکەین بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، مەروان ئیبراهیم ئەلعانی، سەرۆکی لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقی دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە دامەزراوەی کوردستان24 بەردەوامی بە کارە پیشەییە میدیاییەی خۆی لەگەڵ کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکان دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی پرەنسیپی پێکەوە ژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و زانیاری ڕاست و دروست، بۆ خزمەتکردنی ڕاگەیاندنی پێشکەوتوو و رۆژنامە نیشتمانییەکانمان.
دامەزراوەی کوردستان24 لە ڕۆژی شەممە، 31-10-2015، بەشێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد. هەروەها بەرهەمەکانی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.
كوردستان24 له دۆخێك‌دا دامه‌زرا، نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وتبوونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و سڕینه‌وه، ئه‌و ساتانه نیشتمانێك خوێنی لێ ده‌چۆڕا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دا بوو، هێشتا به‌شێك له ماڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه پرسه‌یان بۆ شه‌هیده‌كانیان ده‌گێڕا و له به‌غداشه‌وه سیاسه‌تی برسیكردنی ئه‌م گه‌له په‌یڕه‌و ده‌كراو هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان له خه‌ڵكی كوردستان بڕیبوو.