دژی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست خه‌ڵك بینای پۆلیسی مه‌نیئاپلس-یان سووتاند
حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه هێشتا به ئاشكرا پۆلیسه‌كه‌یان به تاوانبار دانه‌ناوه
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دواجار ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ئامانجیان بوو، به‌ده‌ستیان هێنا، كه سووتاندنی بینای سێیه‌می پۆلیسی مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا بوو.
كاتژمێر 9:34 شه‌وی 28ی ئایار، خۆپیشانده‌ران له دوای سێ رۆژ خۆپیشاندانی پڕ توندوتیژی له شاری مه‌نیئاپلس و سان پاول، بینای 3ی پۆلیسی مه‌نیئاپلس-یان سووتاند له‌كاتێكدا له سه‌ر له‌به‌یانی هه‌مان رۆژه‌وه بیناكه به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ویلایه‌ته‌كه چۆڵ‌كرابوو.
وته‌بێژی پۆلیس-یش بۆ سی ئێن ئێن، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌نده‌كانیان لهسهرلهبهیانییهوه بنكه‌كه‌یان چۆڵكردووه.
خۆپیشانده‌ران دوای چونه ناو بینای 3ی پۆلیسی مه‌نیئاپلس، هوتافی سه‌ركه‌وتنیان لێدا و دواتریش یارییه ئاگرینه‌كانیان به ئاسماندا ته‌قاند.
شه‌وی پێشتریش چه‌ند بینا و مۆڵێكی ئه‌هلی سوتێنرا ئه‌وانیش بازاڕی (تاركێت و ئۆتۆ كار و دۆلار تری) بوون، به‌ڵام به‌شێكی ئه‌وانه‌ی كه له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون به سووتاندنی ئه‌و شوێنه ئه‌هلییانه گومانیان له‌سه‌ر دروستكراوه.
خۆپیشاندانه‌كانی سێ رۆژی رابردوو له دوای گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-46 ساڵ، دێت، كاتێك رۆژی 26ی ئایار له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا، ده‌ستگیرده‌كرێت، به‌ڵام له‌كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین)ی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌وێدا گیراوه، پیاوه ره‌ش پێسته‌كه، هاوارده‌كات "تكایه مه‌مكوژه .. ناتوانم هه‌ناسه بده‌م".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه لای خه‌ڵكی، پۆلیس نایه‌وێت به‌ركه‌وتی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا، جگه له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كان، هیچ رۆژێكی تر پۆلیس نه‌یویستووه روبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بێته‌وه.
وێڕای ئه‌و هه‌موو توندڕه‌وییه‌ی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه هێشتا به ئاشكرا پۆلیسه‌كه‌یان به تاوانبار دانه‌ناوه و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
چاودێرانی سیاسی، خۆپیشاندانه پڕ توندوتیژییه‌كانی هه‌ردوو شاری مه‌نیئاپلس و سان پاول، كه دوو شاره پڕ دانیشتوانی ویلایه‌تی مینیسۆتا-ن، به كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌زانن له‌سه‌ر ئایندهی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 ، چونكه به درێژایی مێژوو ئه‌م ویلایه‌ته شوێنگه‌ی دیموكراته‌كان بووه و دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنیان تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
