حکومەتی ئەمەریکا چەند پێداویستییەکی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات
هاوکارییەکان دەخرێنەڕوو
K24 – ههولێر:
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تویتێکدا، بەشێک لەو هاوکارییە سەربازییانە دەخاتەڕوو کە حکومەتی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی دابین کردووە.
لە تویتەکە هاتووە، جل و پێداویستی سەربازیی بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە تاوەکو لە جەنگی دژ بە داعش بەکاربهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 23 بالە جلی سەربازیی و تەلی پاراستن دراوە بە پێشمەرگە.
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئاشکراکردنی وردەکاری هاوکارییەکان روونیکردووەتەوە، جلوبەرگە سەربازییەکان لە پۆستاڵ، گۆرەوی، پانتۆڵ، چاکەت و دەستکێش پێکهاتوون.
هەروەها، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، مایلیس کاگینس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق راگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتگیرییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و لە ماوەکانی رابردووش، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دراوە.
Clothing and equipment were provided to KRG's Ministry of #Peshmerga using the Counter-Daesh Train and Equip Fund. 23 pallets of uniforms and concertina wire were transferred to the Peshmerga. The articles of clothing divested included boots, socks, pants, coats, and gloves. pic.twitter.com/oXn6mjPTes
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) May 28, 2020