د. نەهلە ئەفەندی پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات

کوردستان24
کوردستان24

بەبۆنەی 9 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24، د. نەهلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵەکە کرد.

د. نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لێژنەی ڕۆشەنبیری، گەشتوگوزار، ئاسەوار و ڕاگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵی کوردستان24 کرد و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی 9یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین.

ناوبراو دەڵێت: بە ئومێدی ئەوەی وەک هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن و لە پێناو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی: هیواخوازم، کەناڵەکە بە هەمان گیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕۆڵی کارا و گرنگ بگێڕێت لە خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی میدیای کوردی.

دامەزراوەی کوردستان24 لە ڕۆژی شەممە، 31-10-2015، بەشێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد. هەروەها بەرهەمەکانی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.

كوردستان24 له‌ دۆخێكدا دامه‌زرا، نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وتبوونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و سڕینه‌وه‌، ئه‌و ساتانه‌ نیشتمانێك خوێنی لێ ده‌چۆڕا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دا بوو، هێشتا به‌شێك له‌ ماڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ پرسه‌یان بۆ شه‌هیده‌كانیان ده‌گێڕا و له‌ به‌غداشه‌وه‌ سیاسه‌تی برسیكردنی ئه‌م گه‌له‌ په‌یڕه‌و ده‌كراو هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان له‌ خه‌ڵكی كوردستان بڕیبوو.