كۆرۆنا له ئێران ده‌گاته‌وه مه‌ترسیدارترین ئاست
"له هه‌ندێك ناوچه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره"
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون و هۆشدارییان دا، له هه‌ندێك ناوچه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری كیانوش جهانپور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 2 هه‌زار و 819 كه‌س له وڵاته‌كه‌یان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی تووشبووان بۆ 146 هه‌زار و 668 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
وه‌ك جهانپور رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 50 حاڵه‌تی مردنیش به‌هۆی په‌تاكه تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 7 هه‌زار و 677 كه‌س.
ئاشكراشی كرد، له 2ی ئه‌م مانگه‌وه تا دێت ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رزتر ده‌بێته‌وه و پارێزگای خۆزستانیش له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
گوتیشی: دۆخی پارێزگاكانی خوراسان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، لۆڕستان، كرمانشا، هورمزخان، مازنده‌ران و شاره كوردییه‌كان له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه ئێران رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كان داوه.
به‌گوێره‌ی پسپۆر و شاره‌زایانی بیانی و به‌شێكیش له به‌رپرسانی ناوخۆی ئێران، ئاماری راسته‌قینه‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاته زۆر له‌وه زیاتره كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
H.B