دوای 10 رۆژ تەرمی گەنجێكی خنکاو دۆزرایەوە
زانیاری لەبارەوە ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
عەمیدی مافپەروەر عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بەکوردستان24ـی راگەیاند، ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵانەی کە لە رۆژی 20/5/2020 لە رووباری چامە لە دەڤەری بارزان لەکاتی مەلەکردن خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
عیماد رێکانی رایگەیاند، لەبەردەوامی گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی سۆران و مێرگەسۆر و هاووڵاتیانی خۆبەخشی دەڤەرەکە، ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە.
گووتیشی، ئەو گەنجە خەڵکی ناوچەکەیە و ناوی (گۆنال کەیفی عادل بەگ)ە.
راشیگەیاند، تەرمەکەیان گەیاندۆتە پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری و رێوشوێنی یاسایی، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
H.J