نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له كوردستان ئاشكرا ده‌كات
تادێت ژماره‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، ورده‌كاری له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته روو.
شاخه‌وان خه‌یلانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2 نه‌خۆشی دیكه‌مان بۆ هات، كۆی ئه‌وانه‌ی ئێستا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، ژماره‌یان بوو به 60 كه‌س.
سه‌باره‌ت به‌و 2 كه‌سه‌ش كه ئه‌مڕۆ تووشی په‌تاكه بوون گوتی: یه‌كێك له تووشبووانی ئه‌مڕۆ به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و شۆفێری تاكسییه و له هێڵی نێوان هه‌ولێر - به‌غدا كار ده‌كات، كه‌سی دووه‌میش هه‌رچه‌ند به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خه‌ڵكی عه‌نكاوه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری ته‌واومان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
شاخه‌وان خه‌یلانی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوونیش به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له مانگی ره‌مه‌زان پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، خه‌ڵكی زیاتر تێكه‌ڵاو بوون و تێكڕای به‌ركه‌وتن زیاتر بوو.
گوتیشی: رۆژێك به‌ر له جه‌ژن تا ئێستا به‌رده‌وام تووشبووی نوێمان بۆ دێت، له‌كاتێكدا 2 رۆژ به‌ر له جه‌ژن هیچ نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نه‌مابوو.
H.B