وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆکان دەتوانن لەکاتی پێویست دەوام ڕاگرن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی کەشی سبەینێ، دەسەڵات دەداتە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی کەشی سبەینێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەروە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.