لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن بووە پشوو
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان، سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن پشووی فەرمی دەبێت.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن بڵاوی کردووەتەوە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا ،بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەک شەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024 پشوو ئەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان .