لە ناوەندەکانی خوێندنی ڕاپەڕین کرایە پشوو

راپەڕین
راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی ڕاپەڕین پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، بە لەبەر چاوگرتنی ڕەوشی پێشبینی کراوی کەش و هەواو بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری هەردوو پەروەردەی ڕانیە و پشدەر ئاگادار دەکاتەوە کە وا سبەی یەک شەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان (حکومی و ناحکومی) پشوی فەرمییە و دەوام نییە.

پەروەردەکەڕایگەیاندووە،  ئەم پشووە لە قۆناغی باخچە تاکو 9 بنەڕەتی دەگرێتەوە و لە خوێندنگا ئامادەییەکان دەوام ئاساییە.