سبەی لە گەرمیان پشووە

گەرمیان
گەرمیان

سبەی لە سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان و پەیمانگاو سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان پشووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاوی کردووەتەوە، سبەی یەکشەممە، 3ـی11ـی2024، بەپێی پێشبینی کەش و هەواو ئەگەری بونی لافاو، بۆسەلامەتی گیانی منداڵان و سودمەندان لە دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان و پەیمانگاو سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزاکانی کەلارو کفری و خانەقین و ناحیەی ڕزگاری  پشوو ڕادەگەیەنین.