سبەی لەزانكۆی راپەڕین پشووی فەرمیە
زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، بەهۆی کەشی نالەبار، سبەینێ لە زانکۆی ڕاپەڕین پشووی فەرمی دەبێت.
زانکۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، بەپشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشداریداوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەورە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆمان، لەسەر فەرمانى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات درا بە زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن. لەو سۆنگەیەوە، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بڕیاردا بەیانی یەكشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، لەزانكۆی راپەڕین پشووی فەڕمی خوێندن و دەوامی كارگێڕی بێت.