لیژنهی دارایی كاتی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرا دهكات
"یاسای چاكسازی به رێكهوتن لهگهڵ فراكسیۆنهكان پهسهند كراوه"
K24- ههولێر:
بریاردەری لیژنەی دارايی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكرد مانگی 7ی ئهمساڵ یاسای چاکسازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
محەمەد سەعدەدین: بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان گوتیشی: هەر وەزارەتێك بە گوێرهی ئەو ماددانە یاساکە جێبەجێ دەکات، کە ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردەی به مهبهستی جێبەجێکردنی دەرکردوون.
هاوكات سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان پەرلەمانیش دووپاتی كردهوه، هیچ فشارێکی سیاسی ناتوانێت رێگە لە جێبەجێکردنی یاسا بگرێت، چونکە ئەو یاسایە بە رێکەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکان پەسەند کراوە.
یاسای چاکسازی لە 16ی 1ی2020 بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند کرا، دواتر نێردرایە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژی3ی 2ی 2020 پەسەندی کرد. پاشان ئەنجوومەنی وەزیران لە مانگی 4ی ئەمساڵ راسپاردەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەرکرد و دەبێت لە مانگی 7ی ئەمساڵ یاساکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەشێك لەو فراکسیۆنانەی دەنگیان بە یاساکە داوە، لهگهڵ نزیكبوونهوهی وادهی جێبەجێکردنی لە هەوڵی رێگریكردنن له جێبەجێنەکردنی یاساکە.
H.B