سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە باڵیۆزی عێراق لە قەتەر کرد

هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕی

K24 – هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆچی دوایی برایەکی، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی بە باڵیۆزی عێراق لە قەتەر کرد.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی 5ـی 2020، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی قەتەر كرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی شێخ ئیسماعیل بەرزنجی برای عومەر بەرزنجی دەربڕی.