لە کەرکووک باج و سەرانە لە بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت
لە بازگەکانی کەرکووک باج لە بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت و حەوت ساڵە کێشەی ئەو بازگانە چارە نەکراوە.
یەکشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند "لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە لە بازگەی چیمەن، کاتێک بارهەڵگرەکان دێنە ناو شاری کەرکووک، پارەیان لێ وەردەگیرێت و ئەوەش بووەتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران."
ئاماژەی بەوەش دا "لە ڕابردوودا، بارهەڵگرەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، ناوە ناوە چارە دەکرێت و دووبارە هەمان شت سەرهەڵ دەداتەوە، وەرگرتنی باج و سەرانە هۆکاری قەرەباڵەغییە."
باسی لەوەش کرد " ئەو بارهەڵگرانەی کە تێدەپەڕن لێکۆڵینەوەیەکی زۆرییان لەگەڵ دەکرێت، بەتایبەت لە بازگەی چیمەن و دارەمان، کێشەیەکە زیاتر لە حەوت ساڵە چارە نەکراوە، شۆفێرانیش نیگەرانن لەو بارودۆخە و قەرەباڵغییەی بەردەم بازگەکە چونکە زۆربەیان کارمەندی دامودەزگاکانن ناتوانن لەکاتی خۆیدا بگەنە شوێنی کارەکەیان، خەڵکی واش هەیە نەخۆشی پێیە بە درەنگەوە دەگاتە نەخۆشخانە و دکتۆر."