ناوی ئەو مامۆستایانەی لە زانکۆی ڕاپەرین دامەزرێنراون و ناڕەزایەتیی زۆری لێ کەوتووەتەوە
دامەزراندنی 395 مامۆستای وانەبێژ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، ناڕازەیەتییەکی زۆری لەنێو مامۆستا و قوتابییانی زانکۆی ڕاپەرین لێ کەوتووەوە.
ئەوان دەڵێن سەرۆکی زانکۆ، ڕاگری بەش و کۆلێژەکان ناوی ئەو کەسانەیان بەرزکردووەتەوە کە خێزان، خوشک، برا و کەسوکاری خۆیان بوون و هیچ ڕۆژێکیش وانەبێژ نەبوون. لە درێژەی کاردانەوەکانیشدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 03-11-2024، دکتۆر پێشەوا حەمید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەستی لە کار کێشایەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونی کوردستان24، لە کۆی 395 مامۆستای وانەبێژی دامەزرێنراو، تەنها 147ـیان مافی دامەزراندنیان هەیە و پێشتر خزمەتی زانکۆیان کردووە؛ بەڵام 248 لەسەر بنەمای خزمایەتی و حزبایەتی ناویان زیاد کراوە.
بۆ بینینی لیستی مامۆستای وانەبێژی دامەزراو لێرە کلیک بکە: دامەزراوەکانی زانکۆی ڕاپەرین