وادەی بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو ڕاگەیەندرا

لۆگۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لۆگۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پێش کۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی نۆیەمی دەبەستێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 03-11-2024، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "سەرکردایەتیی حزبەکە بڕیاری داوە پێش کۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی نۆیەم ببەسترێت." 

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان چەند لیژنەیەكی ڕاسپاردووە بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی نۆیەم لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا."

بڕیاری بەستنی کۆنگرەی نۆیەم، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەممە، 02-11-2024ـی سەرکردایەتیی حزبەکەدا لە شاری هەولێر دراوە."