بكوژی ره‌شپێسته‌كه‌ی مه‌نیئاپلس ده‌ستگیركرا
له رۆژانی داهاتوو دادگا بڕیار له‌سه‌ر پۆلیسه‌كانی دیكه‌ش ده‌دات
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
ئیمی كۆلۆبشار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی سه‌ر به ویلایه‌تی مینیسۆتا، دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29ی ئایار رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ (دیریك شۆڤین)ـی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مه‌نیئاپلس ده‌رچوو، به‌تۆمه‌تی كوشتنی پله سێ.
كۆلۆبشار پێیوایه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كه‌یسه‌دا.
مایك فریمان پارێزه‌ی كه‌رتی هینین له مه‌نیئاپلس له پرێس كۆنفرانسێكی كراوه‌دا، كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ویلایه‌ته‌كه بۆی هه‌بوو به‌شدار بێت، رایگه‌یاند، (دیریك شۆڤین) له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی (جۆرج فلۆید)ـی هاووڵاتی داناوه و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی، بۆیه به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت. گوتیشی: "4 گرته‌ی ڤیدیۆیی 4 گۆشه‌ی جیاجیاوازه‌وه بۆ تیمی ئێف بی ئای نێردراون و قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحالێكیش وه‌رگیراوه، شانبه‌شانی راپۆرتی پزیشكی".
باسی له‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا توانراوه هه‌رئه‌وه‌نده بڕیار بدرێت، گوتیشی: "بۆ رۆژانی دواتر بڕیار له‌سه‌ر پۆلیسه‌كانی دیكه‌ش ده‌درێت".
رۆژی 26ی ئایار، دوای ده‌ستگیركردنی جۆرج فلۆیدی 46 ساڵ، له‌لایه‌ن 4 پۆلیسه‌وه له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین) ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپلس گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌ی ویلایه‌تی مینیسۆتا، 4 رۆژه خۆپیشاندانی چڕ و تووند و تیژ به‌رده‌وامن و پێناچێت ئه‌و سزایه خۆپیشانده‌ران هێور بكاته‌وه، چونكه یاسانان ده‌ڵێن: "كوشتنه‌كه به ئه‌نقه‌ست نییه".
به‌ڵام ئه‌مڕۆ 29ی ئایار هێورترین رۆژی خۆپیشاندانه‌كان بوو، ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی 500 گاردی نیشتمانی له‌سه‌ر داوای حاكمی ویلایه‌ته‌كه و بڕیاره تا كاتێكی نادیار بمێننه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: "گاردی كۆماری به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكرا، ئه‌وان له مه‌نیئاپلسن له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدان. جۆرج فلۆید هه‌روا به‌ئاسانی نامرێت. رێز له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌گرین".
له 3 رۆژی رابردوودا له هه‌ردوو شاری مه‌نیئاپلس و سان پاولی ویلایه‌تی مینیسۆتا كه به‌دوو شاری رازاوه‌ی ده‌سته‌خوشكه‌كه ناسراون و پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌ش له سان پاوله، ژماره‌یه‌كی زۆری بینای ئه‌هلی سووتێنراون و هه‌ندێكیشیان تاڵانكراون.
ئه‌م دیمه‌نه هه‌موو حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌ی هێنایه سه‌ر خه‌ت، چونكه به‌سه‌دان بانك، كۆمپانیا، هۆتێل، كارگه‌ی زه‌به‌لاح و نه‌خۆشخانه‌ی جیهانی بێوێنه له هه‌ردوو شاره‌كه‌دان.
دوا بینای سوتێنراوی حكومه‌ت كه ئامانجی خۆپیشانده‌ران بوو، بینای پۆلیسی سێیه‌می مه‌نیئاپلس بوو، كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه شه‌وی 28ی ئایار سووتێنرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا 170 كۆمپانیا و شوێن زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام 3 دانه‌یان وێران كراوه، یان تاڵان كراوه یان سووتێنراوه، ئه‌وانیش بازاڕی (تاركێت، ئۆتۆ كار و دۆلار تری)یه.
كۆمپانیای تارگێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاریدا 24 لقی كۆمیانیاكه‌یان له ویلایه‌تی مینیسۆتا دابخات، ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه شاره‌كانی (مه‌نیئاپلس، سان پاول، ئایدن بریری، شۆریڤیتۆ و ئابل ڤالی).
له لێدواتێكدا بۆ كوردستان 24، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تارگێت گوتی: "هۆكاری داخستنی ئه‌و لقانه‌مان بۆ سه‌لامه‌تی گیانی فه‌رمانبه‌ر، كرێكار و كارمه‌نده‌كانمان ده‌گێڕینه‌وه و تا كاتێكی نادیار ناكرێنه‌وه".
تارگێت یه‌كێكه له‌بازاڕه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و زیاتر خه‌ڵكانی چینی مامناوه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌ردانی ده‌كه‌ن و له شه‌وی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان لقی مه‌نیئاپلس، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه تاڵانكرا.
H.B