جومانە غەلای: حەوت ڕۆژ لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان و ناردنی بۆ دەستەی دادوەری

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت: حەوت رۆژ بۆ کارکردن لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان و ناردنی بۆ دەستەی دادوەری.

یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: به پێی یاسای کۆمیسیۆنی هه ڵبژاردنه کان ژماره 31 ی ساڵی 2019، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان حەوت رۆژ کارکردنی لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان و ناردنی بۆ دەستەی دادوەری، هاوکات دەستەی دادوەری 10 ڕۆژ کاری لەبەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەسەر تانەکانی هەڵبژاردن.

ڕۆژی هەینی، 18ـی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایگەیاند: 2087972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان کرد.