كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 33 و دھۆك 31 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی ھەنێك پەڵە ھەور.



