به ئۆتۆمبێل له منداڵه‌كه‌یاندا و دوای 7 رۆژ ده‌ركه‌وت دراوسێن
"شۆفێرەكە ھەرزەكاربووە و رووداوەكەی لە ماڵەوە باس نەكردووە"
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی تاكسی، دوای ئه‌وه‌ی خۆی به منداڵێكدا ده‌كێشێت، راناگرێت و راده‌كات، باوكی ئه‌و منداڵه‌ی ئۆتۆمبێل لێیدا به كوردستان24ی راگه‌یاند، منداڵه‌كه‌یان به‌هۆی رووداوه‌كه سه‌لامه‌ت بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردبوون، جێهێشتنی منداڵه‌كه بوو.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، باوكی ئایینده‌ی شه‌ش ساڵانه، ئه‌و كچه خنجیلانه‌یه‌ی له ماوه‌ی 48 كاتژمێر كه‌ره‌نتینی گشتی، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێل لێیدا، به كوردستان24ی رایگه‌یاند، كه ئۆتۆمبێل له كچه‌كه‌یدا خۆی له ئه‌ركدا بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان له كامێرای چاودێری وه‌رگرت، سكاڵای تۆماركردووه و دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئینجا شۆفێره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
له كاتی دۆزینه‌وه‌ی شۆفێری تاكسییه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت، ماڵیان له پشت ماڵی ئایینده‌یه، ئه‌حمه‌دی باوكی ئایینده ده‌ڵێت: "خاوه‌ن تاكسییه‌كه گوتی من نه‌بوومه و كوڕه 14 ساڵانه‌كه‌م بێ ئاگاداری من ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بردووه و ئه‌و كاره‌ی پێكردووه، نه من و نه دایكیشی هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی رووداوێكی وا نه‌بووه، ئه‌گه‌رنا بێده‌نگ نه‌ده‌بوون و به‌ده‌م رووداوه‌كه ده‌هاتین".
باوكی ئایینده‌ی شه‌ش ساڵان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به یاسا له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه مامه‌ڵه‌یان كردووه، بۆیه خاوه‌ن تاكسیه‌كه، كوڕه ته‌مه‌ن 14 ساڵییه‌كه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه ده‌ستگیركران و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، به‌ڵام دواتر لێیان خۆشبوونه و دوای دوو شه‌و ئازادكران.
باوكی ئایینده راشیگه‌یاند، كه به‌هۆی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، بڕیاریداوه له مافی خۆی خۆشبێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك ده‌ركه‌وت شۆفێره‌كه هه‌رزه‌كارێك بووه و له ترسان رایكردووه و نه‌وێراوه رووداوه‌كه له ماڵه‌وه‌ش باس بكات.