قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری له عێراق راگه‌یه‌ندرا
عێراق ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێ دژ به كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی و هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقی رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له عێراق راگه‌یه‌ندرا و گوتیشی: له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 31ی ئایار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عومه‌ر وائل، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی كه هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقیشه گوتی: ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، له‌وانه‌ش درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، كه له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 31ی ئایاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
وائلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دراوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی پزیشكی له‌پێناو ئه‌نجامدانی پشكنین بۆیان.
یه‌كێكی دیكه له بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه بریتی بوو له سه‌پاندنی سزای دارایی به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا، كه رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت تایبه‌ت به دۆخی ئێستا پێشێل بكات و هه‌ر ره‌فتارێك كه رێگه له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆش بكات.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تا دێت ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به هۆی كۆرۆنا له عێراق زیاتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆش له نوێترین ئاماردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق مردنی 10 كه‌س و تووشبوونی 308ی دیكه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
H.B