وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی ئەو کەسە بڵاوکردەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

زانیای لەبارەی ئەو کەسەی بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 37 ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبوەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە خۆی 7 کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و  لە رێکەوتی 15/05/2020 نیشانەی نەخۆشیەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشیەکی تری نەبووە.

روونیشکردووەتەوە، لە 19/05/2020 پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە تا 29/05/2020 باری تەندروستی تێکدەچێت و دەخرێتە سەر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە 30/05/2020 گیانی لەدەستدا.