بوڵتەنی عەرەبی ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەخاتەڕوو
کوردستان24 بەردەوامی بە بوڵتەنی عەرەبی خۆی لە پلاتفۆرمەکان دەدات و گرنگیی بە پرسە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات.
بوڵتەنی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، کە لەلایەن فەرید ئیدوار و خەمائیل ساڵح پێشکەشی دەکەن، تیشک دەخەنە سەر بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردن و هێنانە کایەی چەند ناحیەیەکی نوێ لە پارێزگای دهۆک.
هاوکات بوڵتەنی عەرەبی ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات لەبارەی ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من بۆ ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، بوڵتەنی عەرەبی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دڵنیایی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەهەرێمدا لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەخوار ستانداردی جیهانییەوەیە.
بوڵتەنی عەرەبی پێداچوونەوە بە بابەتە ناوخۆییەکانی دیکە دەکات کە جێگەی سەرنجی بینەرانی عەرەب لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەبێت.
سەبارەت بە کاروباری عێراقیش، بوڵتەنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو دۆسیە هەستیار و دواکەوتووانەی کە ڕووبەڕووی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق مەحمود ئەلمەشهەدانی دەبنەوە.
هاوکات هەڕەشەکانی سەر ئابووری عێراق دەستنیشان دەکات کە له ژێر ڕۆشنایی پشت بەستنی ئابووری بە نەوت بەڕێژەی 90 له سەدا، ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر نرخی نەوت و مووچەی فەرمانبەران.
ئەمە جگەلە چەند هەواڵێکی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاریی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە کۆتاییدا بوڵتەنەکە، پێداچوونەوە بە بەشێکی دۆکیۆمێنتاری دەکات کە تێیدا محەمەد تەمیمی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە ساڵی 2019 ەوە دەخاتەڕوو.