وه‌زیری ته‌ندروستی: به‌رزی پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه
كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا سه‌خت بووه
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كانی خێرابوونی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه، شه‌پۆلی ئه‌م جاره‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره و ده‌بێت هاووڵاتیان مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه به جددی وه‌ربگرن.
له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، شه‌پۆلی ئه‌م جاره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره و 3 هۆكاریش بۆ خێرابوونی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه ئاشكراكراد، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ زیادبوونی تێكه‌ڵاوی و به‌ركه‌وتنی نێوان هاووڵاتیان.
دووه‌م/ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و بوونی هاتووچۆ له‌نێوان ئه‌و شارانه‌ی عێراق و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی بۆ هه‌رێم خێراتر كردووه.
سێیه‌م/ پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتیان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سامان به‌رزنجی داواشی له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی بن.
گوتیشی: تا ئێستا 583 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 160 حاڵه‌ت له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گوایه په‌تای كۆرۆنا بوونی نییه، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای ئه‌و كه‌سانه درووستبووه و گوتی: ئه‌و بانگه‌شانه بۆ مه‌رامی سیاسی ده‌كرێن و دووپاتی كرده‌وه، به سیاسیكردنی په‌تای كۆرۆنا هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دا نییه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان.
داواشی له هاووڵاتیان كرد، مه‌ترسییه‌كان به جددی وه‌ربگرن و نه‌كه‌ون ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س و لایه‌نێك، چونكه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و ناكرێت رێكاره‌كان پشتگوێ بخرێن.
H.B