کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، کە سبەینێ چوارشەممە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "پیشبینی دەکرێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە، 5-11-2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت. هەروەها پلەی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە."
ئاماژەی بەوەش دا "سبەینێ چوارشەممە، 6-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی 19 پلەى سیلیزى
دهۆک 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 13 پلەى سیلیزى
سۆران 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان 25 پلەى سیلیزى
لەلایەکی دیکەوە ،
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، ڕەنگە ئەمڕۆ سێشەممە، بارانبارین لە دۆهۆک، هەولێر، سلێمانی و ناوچەکانی موسڵ و کەرکووک و بەشێک لە باکووری سەلاحەدین و باکووری دیالە بەردەوام بێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت بارانی بەخوڕ لە بیابانی موسەنادا ببارێت، بەڵام لە زیقار، میسان و بەسرە بارانەکە کەمتر بێت.
سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، ڕەنگە ئەگەری باران لە بیابانەکانی نەجەف و موسەننا و بەشێک لە ڕۆژئاوای ئەنبار چڕببێتەوە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا ڕۆژی شەممە باران لە ناوچەکانی ناوەڕاستی فورات و هەندێک ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوای ئەنبار ببارێت.