پێشنیاز دەكرێت حكومەتی عێراق دەرماڵەی فەرمانبەران كەم بكاتەوە
ڤیان سه‌بری: كورتھێنانی بودجەی عێراق كاریگەری لەسەر بودجەی كوردستان دەبێت
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه، بەهۆی کورتهێنانی بودجەی عێراق پپێشنیاز هەیە لە بری مووچەی بنەرەتی فەرمانبەرانی عێراق دەرماڵەکانیان کەم بکرێتەوە. پسپۆرێکی ئابوریيش دەڵێت: هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەتوانێت لەو قەیرانە دەربازی ببێت.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، پێشنیاز ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كورتهێنان له بودجه‌ی عێراق و قه‌یرانی دارایی، له بری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی بنه‌ره‌تی فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه.
گوتیشی: کورتهێنانەكه کاریگەری لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستانیش دەبێت و داواش ده‌كات، رێکەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکرێت.
هاوكات نەسرەت خۆشناو، پسپۆری ئابووری دەڵێت: هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەتوانێت لەو قەیرانە دەربازی بێت، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاو و ورده‌كاریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خاته‌روو.
عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی یەك مانگی فەرمانبەران، پێوستی بە 4 ملیار و 500 هەزار دۆلارە، لەو برەیە 3 ملیار تەنها بۆ دەرماڵەیە، پێشنیاز ئەوەیە لە جیاتی کەمکردنەوەی مووچە بنەرەتی دەرماڵەکان کەم بکرێنەوە، لە بەرامبەریشدا هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی پێوستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.
H.B