كریستیانۆیەكەی سلێمانی پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد

كریستیانۆ ئەحمەد و وەكو یاریزانێكی جۆكەر دەردەكەوێت، بەوپێیەی دەتوانێت لە چەندان هێڵی جیاواز یاریی بكات

كریستیانۆ ئەحمەد یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی
كریستیانۆ ئەحمەد یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی

یانەی هەولێر بۆ خولی نایابی كوردستان لەگەڵ ئەستێرەیەكی لاوی سلێمانی گەیشتە رێككەوتن كە بە كریستیانۆیەكەی سلێمانی ناسراوە.

كریستیانۆ ئەحمەد 3 رۆژە لەگەڵ تیپی خولی كوردستانی یانەی هەولێر راهێنان دەكات و لە یەكەمین رۆژی راهێنانەكانی رەزامەندی ستافی هونەری یانەكەی بەدەستهێنا و ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەكەی بۆ خولی نایابی كوردستان واژۆ كرا.
كریستیانۆ ئەحمەد تەمەنی 23 ساڵە و وەكو یاریزانێكی جۆكەر ناسراوە، بەوپێیەی دەتوانێت لە چەندان هێڵی جیاواز یاریی بكات، وەكو بەرگریكاری لای راست و هێرشبەری باڵ یاریی كردووە و ئێستاش لە یانەی هەولێر دەیانەوێت وەكو ناوەراستكارێك بۆ ئەم وەرزە سوودی لێ ببینن.
كریستیانۆ ئەحمەد پێشتر لە خولەكانی كوردستان یاریی بۆ یانەكانی نەورۆز و سلێمانی كردووە و پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی هەولێریش بكات چەندان یانە بۆ گواستنەوەی لە گفتوگۆ دابوون، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاری دا ئەزموونێكی نوێ لەگەڵ بەرگزەردەكانی قەڵاومنارە تاقی بكاتەوە.