گەیلان لوقمان خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێنا

گەیلان لوقمان بووە دووەمین یاریزانی یانەی هەولێر لەم وەرزە خەڵاتە تایبەت و ناوازەكەی كوردستان24 بباتەوە

گەیلان لوقمان بووە دووەمین یاریزانی یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق خەڵاتە تایبەكەی كوردستان24 بەدەستدەهێنێت.
گەیلان لوقمان هێرشبەری یانەی هەولێر كە لە باڵەكان یاریی دەكات لە دوایین یاریی یانەكەی سەركردایەتی سەركەوتنی یانەكەی بەرامبەر نەفتی بەسرە كرد و بە باشترین یاریزانی یارییەكەش دیاریكرا، بەوپێیەی رۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە سێیەمین سەركەوتنی ئەم وەرزەی یانەكەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
گەیلان لوقمان توانی رەزامەندی دێسكی وەرزشی كوردستان24 بەدەستبهێنێت و بە باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا و خەڵاتە تایبەت و ناوازەكەی كوردستان24ـی پێبەخشرا.
گەیلان لوقمان دوای شێركۆ كەریم بووە دووەمین یاریزانی یانەی هەولێر لەم وەرزە ئەم خەڵاتەی كوردستان24 وەربگرێت، هەر لەم وەرزە ئیبراهیم غازی هێرشبەری كوردی یانەی زەورا هاوشانی ئەحمەد سەبری كاپتنە كوردەكەی یانەی نەفت ئەم خەڵاتەی كوردستان24ـیان بردووەتەوە، ئەمجەد عەتوانیش لە یانەی زاخۆ لە گەڕی سییەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا بوو.