رووماڵ

کامالا هاریس: ئەمڕۆ ئێمە دەنگ دەدەین چونکە وڵاتەکەمان خۆشدەوێت

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و هاوسەرەکەی
کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و هاوسەرەکەی

کامالا هاریس لە سەرەتای دەستپێکردنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی( ئێکس) دا بۆ پشتیوانەکانی گوتی: ئەمڕۆ ئێمە دەنگ دەدەین چونکە وڵاتەکەمان خۆشدەوێت.

سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لە کارتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش، چەند پەیامێکی لە (ئێکس) بڵاو کردەوە، لە یەکەم پۆستیشیدا لەگەڵ دەستپێکی هەڵبژاردن نووسی: ئامادەن دەنگەکانتان گوێی لێ بگیرێت.

پۆستێکی دواتر هاریس نووسی: ئەمڕۆ، ئێمە دەنگ دەدەین بۆ ئایندەیەکی گەش، گوتیشی: بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری وڵات کراوەن.

لە کۆتایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا هاریس لە پەیامێکدا گوتی: ئێمە ئەم هەڵمەتە وەک دەستمان پێکرد ،تەواوی دەکەین، بە گەشبینی و وزە و خۆشی.

هاریس لە پەیامێکی دواتردا نووسیویەتی: ڕۆژی دەنگدانە و هەڵبژاردن لە دەستی تۆدایە، دەڵێت:دەنگت داوە؟ سوپاس بۆ ئەوەی گوێ لە دەنگت بگیرێ، 

هاریس گوتی: ڕۆژی هەڵبژاردنە، ئەمڕۆ ئێمە دەنگ دەدەین چونکە وڵاتەکەمان خۆشدەوێت و باوەڕمان بە بەڵێنەکانی ئەمریکا هەیە.