سێ كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سێ كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەرسێکیان پیاون تەمەن 23 و 22 و 21 ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە وڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەرەنتین بوون".