بە مەرجی بێلایەنی مزگەوت و کڵێساکان دەبنە بنکەی دەنگدان لە ئەمەریکا
لە هەر شوێنێک نوێژ بکات، دەتوانێت دەنگیش هەر لەوێ بدات، کوڕی ناوچەیەش دەنگ بدات کە لە هەمان ئایین نییە، دەنگ دەدات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەمەریکا کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە سەرتاسەری ئەمریکا دەستیپێکرد.
بۆ ئاسانکاری بۆ گەیشتنی دەنگدەران بە بنکەکانی دەنگدان، لە چەند شوێنێکی جیا جیا کە خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش بە خەڵک دەکەن، وەک قوتابخانە، ناوەندە کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان، شوێنەکانی پەرستن، بنکەی پۆلیس، بنکەی ئاگرکوژێنەوە، کتێبخانە و شوێنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
بەگوێرەی دەستەی لێپرسینەوەی حکوومەتی ئەمریکا (GAO)، پشت بەستن بە دامەزراوە ئاینییەکان، لەپێناو دابینکردنی شوێنی گونجاوە بۆ دەنگدان بەبێ پشتیوانی کردنی ئایینێکی دیاریکراو.
کۆمیسیۆنی یارمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕێنمایی بۆ هەڵبژاردنی بنکەکانی دەنگدان دەرکرد و جەخت لەسەر بێلایەنی و دەستگەیشتن دەکاتەوە و دڵنیایی دەدات لەوەی کە شوێنەکانی پەرستن یان ناوەندە ئاینییەکان بۆ هەموو کەسێک بێ گوێدانە باکگراوندێکی ئایینی بەردەست بێت و ئاماژەی ئایینی تێدا نەبێت کە هەوڵێک بێت بۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی دەنگدەران.