لە چەند ناوچەیەکی ئەمەریکا کاتی دەنگدان درێژ کرایەوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە چەند ناوچەیەکی ئەمەریکا کاتی دەنگدان درێژ کراوەتەوە و کاتی زیاتر بە هاووڵاتییان دراوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2024 ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز ڕایگەیاندووە، کە دەنگدەرانی ناوچەی کامبریای ویلایەتی پێنسیلڤانیا دوو کاتژمێری دیکەیان پێدراوە بۆ ئەوەی دەنگەکانیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرپرسانی کامبریا زوو لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا ئاگادارکرانەوە کە کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ڕێگری لە دەنگدەران کردووە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەنگەکانیان سکان بکەن، دواتر داواکارییەکی بەپەلە تۆمارکرا بۆ درێژکردنەوەی کاتەکانی دەنگدان.
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، کە دەنگدان لە دوو وێستگەی هەڵبژاردن درێژکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، درێژکردنەوەکە دوای ئەوە هات کە "کێشەی تەکنیکی ڕوون ڕوویدا".
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاندووە، کە ژمارەیەک وێستگەی دەنگدان لە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا و کارۆلینای باکوور و جۆرجیا کاتەکانی دەنگدانیان درێژکردووەتەوە، چونکە درەنگ دەرگاکانیان کردەوە یان ڕووبەڕووی کێشەی ئامێرەکان بوونەتەوە.